ئه‌پووغی سیموو
وه‌ک هه‌میشه ئه‌مجاره‌یش موسافیری ره‌دیفی پێنج، شیشه‌کان لا ئه‌یات و هه‌نیشکی ئه‌خاته سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌ی ئوتوبسه‌که‌و هه‌روا که ده‌ستی راستی ئه‌خاته ژێر لاجانگی، هێور پاڵ ئه‌یاته‌وه و به ده‌ستی چه‌پی کیفه‌که‌ی له سه‌ر کۆشی رائه‌گرێ و له پشت شیشه‌و بارانه‌وه له رووناکی سه‌ر خیابان و هات و چۆی چه‌تر و تارماییه‌کان ئه‌ڕوانێ . ــ ئاخر زۆر بێتام و مه‌سخه‌ره‌یه،... تۆ هه‌ر خۆت بیری لێوه‌که، به‌یانییه‌ک هه‌ڵئه‌ستی له خه‌و، سه‌ر شه‌قام و کوچه و کۆڵان و هه‌رچی حه‌وش و بانه پڕ ئه‌بێ له کاغه‌زێکی بێ به‌ڵگه و ناو نیشان که داوا له خه‌ڵک ئه‌کا بڕژێنه ناو خیابان و دواتر به قسه‌یشی ئه‌کرێ و جه‌ماعه‌تێک ئه‌کوژرێن و ... که چی؟ تا دو ریز به‌ره‌و خواتریش چه‌ن که‌س لائه‌که‌نه‌وه بۆی و ئه‌م هێواش تر قسه‌کانی بۆ پاڵ ده‌ستییه‌که‌ی درێژه ئه‌دا و موسافیری ریزی پێنج که خه‌ریکه به ده‌م تماشا کردنی ده‌ره‌وه سه‌ر چڵه م‌ش کراوه‌کانی قژی ئه‌مژێ، یه‌کت و پڕ به ده‌م راچڵه‌کینه‌وه دائه‌مووکێته‌وه، گرێی قه‌یتانی که‌وشه‌که‌ی ته‌واو شل ئه‌کا و به سه‌ر که‌وشه‌کانیا به‌ری ئه‌داته‌وه، ده‌رپای شه‌ڕواڵه‌که‌ی رێک و پێک ئه‌کا و ئه‌مجار وه‌ک سه‌ره‌تا هه‌نیشکی له ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره، سه‌ری له سه‌رده‌ستی راست و به ده‌ستی چه‌پ کیفه‌که‌ی له سه‌ر کۆشی رائه‌گرێ، هێور پاڵ ئه‌یاته‌وه‌و له پشت شیشه‌و بارانه‌وه‌له رووناکی سه‌ر خیابان و هات و چۆی چه‌تر و تارماییه‌کان ئه‌ڕوانێ. ــ («ژنانێک که له‌گه‌ڵ گورگه‌کان هه‌ڵدێن» مایا ئانجێللۆ له باره‌یه‌وه وتویه‌تی من بۆ ئه‌م کتێبه له دوکتور کلاریسا پێنیکۆلا ئێستێس ....) رۆزنامه‌که له ده‌ستم ئه‌که‌وێته خوار، لاپه‌ڕه‌کان له به‌ر پێما بڵاو ئه‌بنه‌وه ، نازانم دستی کێیه یارمه‌تیم ئه‌دات، کۆی ئه‌کاته‌وه و ئه‌یداته ده‌ستم، هه‌ر وا که بیر ئه‌که‌مه‌وه له بیرم بێ له ده‌رفه‌تێکا باقییه‌که‌ی وه‌خوێنم سێوێک له‌و سه‌ره‌وه له زه‌نبیلی نازانم کێیه ئه‌که‌وێته خوار، له به‌ینی قاچ و قولی ته‌ڕ و قوڕاوی موسافیره‌کان وبه ناوه‌راستی ئوتوبوسه‌که‌یا دێته به‌ر پێم تا من به بیانووی دامووکان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی شانم له گه‌رمای قێزه‌ونی بن باڵی پاڵ ده‌ستییه‌که‌م که وه‌ک من خۆی به مێڵه‌ی سه‌قفی ئوتوبوسه‌که‌وه هه‌ڵواسیوه، بۆچه‌ن ساتێک رزگار بکه‌م. ــ ئیزگایه کێ دائه‌به‌زێ؟ کچ و کۆڕێک له پشت سه‌ری موسافیری ریزی پێنجه‌وه سه‌ریان به سه‌ری یه‌که‌وه ناوه و سه‌یری شتێک ئه‌که‌ن له به‌ر ده‌ستیانا و وه‌ک بڵێی به دزییه‌وه پَئه‌که‌نن که‌چی موسافیری ریزی پێنج قه‌ت زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کیش ناکات ــ نزیک به ساڵێکه بۆ تڵاقێکی غیابی هات و چۆم پێ ئه‌کرێ. تا ئێستا چوار جار دادخاستیان بۆ ناردووه و خۆیشم ته‌نانه‌ت حوکمی جه‌لبه‌که‌یم داوه به رۆژنامه. دادگا هه‌موشتێکی لێ روونه و که‌چی ئه‌وه وه‌زعه‌که‌مه که هه‌یه، منیش لێ گه‌ڕاوم. به ده‌ره‌ک. هه‌ر چییه‌ک ئه‌بێ، ببێ. مناڵه‌کانم پۆست کرده‌وه بۆ ماڵه خه‌زووره‌م. منیش وه‌ک ئه‌و. خۆم ون ئه‌که‌م و بێ خه‌یاڵی ئه‌بم. له‌م وه‌ختانه‌یا هه‌میشه بیری ئه‌و قسه‌ی مامۆستای ریازی ئه‌که‌ومه‌وه که ئه‌یوت بنیایه‌م که دره‌نگ گه‌یشت به ئوتوبوس ئه‌بێ قه‌بووڵی کات وه‌ک گۆشتی قه‌سابی هه‌ڵئاوه‌سرێ و هزار سووکایه‌تی پێ بکرێ و کاتێ ئه‌مه ئه‌ڵێ، قرتانه و به چاو ئاماژه ئه‌کات به که‌له‌که به‌ره‌و خواری خۆی و ئێمه‌ش جیلێک کوڕ و کچی وه‌ڕز له هه‌رچی ئه‌نتگراڵ و دیفڕانسیه‌ڵه ده‌نگی قاقا و پێکه‌نینمان هه‌موو ساڵۆنی دانشکه‌ده ئه‌ته‌نێته‌وه ــ به‌ڕاستته؟ حه‌یف نه‌مدی. زۆر حه‌زم ئه‌کرد جارێکی تر بمدیایه‌وه. قه‌زایه‌ن به‌رنامه‌ی دوێشه‌وی « جه‌نگجویانی هیتله‌ر» له باره‌ی ئه‌وه‌وه بوو: « فیڵد مارشاڵ رۆمێل» ، «قاره‌مانی شه‌ڕ» ، «رێوی بیابان»، «هیتله‌رێک له ئافریقا»، ... ئه‌رێ ئه‌ویش وه‌ک زوربه‌ی ژه‌نڕاڵه‌کانی نازی هیتله‌ر خۆی کوشتی. جالب ئه‌وه‌یه به‌ر له کوشتنیان چه‌پکه گوڵ و نامه‌ی پرسه‌که‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان رۆژێ پێشتر ئاماده ئه‌کرد.... ــ «ئاغا ده‌ست خۆش بێ ئیزگا پیاده ئه‌بین»، له نیوه‌ی قسه‌که‌یدا پێکه‌نینی لێ ئه‌پرژێ، مه‌به‌ستم یه‌کێ له‌و سێ کچه‌یه، ئه‌وه‌یان که وتی « ئاغا ده‌ست خۆش بێ ئیزگا پیاده ئه‌بین)، ئه‌و سێ کچه که هه‌میشه پیکه‌وه‌ن، که له دانشکه‌ده‌که‌ی ئێمه‌ن، به پێکه‌نینه‌وه دائه‌به‌زن، بلیته‌که‌یان ئه‌ده‌ن به رانه‌نده‌که، هه‌ر سێکیان به پێکه‌نینه‌وه ئه‌چنه ژێر چه‌ترێک و ئوتوبوس رێئه‌که‌وێ و مه‌ودام نایا به چاو به رێ‌یان که‌م. ئێستا ئیتر موسافیری ریزی پێنج سه‌ر چڵه م‌ش کراوه‌کانی قژی ناجوێ و بێ ئه‌وه‌ی سێوه‌که سه‌رنجی راکێشابێ له به‌ر پێیا نیوه پلیشاو که‌وتووه و ئه‌و هه‌ر له پشت شیشه‌و بارانه‌وه له رووناکی سه‌ر خیابان و هات و چۆی چه‌تر و تارماییه‌کان ئه‌ڕوانێ و من وه‌ڕز له هاڵاوی قێزه‌ونی ده‌م و گه‌رمای بن باڵی پاڵ ده‌ستییه‌که‌م به خێشکه خێشک و له‌گه‌ڵ ئه‌ه‌وه‌دا جارجاره به یه‌ک دوو که‌س ئه‌ڵێم:«ببه‌خشن بێ زه‌حمه‌ت» هه‌وڵ ئه‌یه‌م بڕۆمه پێش. «ئیزگای دوایی دائه‌به‌زم» ئه‌مه به‌و که‌سه ئه‌ڵێم که پێمی وت: «بۆ کوێ کاکه ئیزگای ره‌ت کرد» ــ من شه‌و ئه‌چم تۆیش وه‌ره. ــ نه به قوربانه، گێچه‌ڵم بۆ مه‌دۆزه‌ره‌وه، حه‌فته‌یه‌که قه‌ولم پێداوه بیبه‌م بۆ ماڵی باوکی، ئه‌مشه‌و ئیتر خۆم بۆ نادزرێته‌وه. دووانی تریش که به پێوه‌ن به قسه‌که‌ی پێئه‌که‌نن. ره‌نگه ناسیاوی یه‌کتر بن که‌چی لێره‌وه ته‌نیا نیوه‌ی روخسار و به‌شێک له یه‌خه ئیسکییه‌که‌ی موسافیری ریزی پێنجم لێ دیاره. له ترافیکاین.قه‌ره‌باڵغی. غه‌ڵبه‌غه‌ڵب.ده‌نگی جۆراوجۆری بۆقی ماشینه‌کان. ئووتوبوس وێستاوه. رانه‌نده‌که جوێن ئه‌یا. تاقه‌تم بڕاوه که‌چی په‌شیمان ئه‌بمه‌وه له‌وه‌ی که پێی بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌کرێ خێرا با هه‌ر لێره‌یا تا وێستاوی دابه‌زم. رێ ئه‌که‌وین. ــ باوه بۆته شاری حه‌فتاو دوو میلله‌ت. پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م سه‌ری شار ئه‌پشمی له‌و سه‌ری شار ئه‌یانوت خێر بێ ئیشه‌ڵڵا، که‌چی ئێستا خه‌ڵکی شاره‌که بوونه‌ته غه‌ریبه و غه‌ریبه‌ش هاوشاری و ئابرام. ــ ئیزگا کێ پیاده ئه‌بێ؟ دائه‌به‌زم له‌پاڵ ئوتووبوسه‌که‌وه به په‌له تێئه‌په‌ڕم. خێرا چاوێک به په‌نجه‌ره‌کانیا ئه‌گێڕم. له پشت شیشه‌وه تنۆکه‌کانی باران به گۆنای موسافیری ریزی پێنج‌دا دێته خوار. ئه‌و هه‌ر له ده‌ره‌وه ئه‌ڕوانێ، نازانم له کوێی ده‌ره‌وه. بیر ئه‌که‌مه‌وه به‌یانی ئیمته‌حانی تاریخی مێعماریمان هه‌یه. هه‌ست ئه‌که‌م له بیرم چۆته‌وه بنیاتنه‌ری مێعماری گوتیک کێ بووه. ئه‌ها بیرم هاته‌وه، سوژێر. له‌به‌ر خۆمه‌وه دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه : سوژێر ،گوتیک،سوژێر ،گوتیک، سوژێر ،گوتیک ،.......
{ لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 1 له 6
} { لاپه‌ڕه‌ی پاش }
|
پێناسه
لینکه‌کان
بەشی فارسی
چینه‌کان
دوا بابه‌ته‌کان
ئه‌پووغی سیموو ئه‌گه‌ر ئه‌تزانی چه‌نده هه‌ورم که پێناکه‌نی شێعرێک بۆ ره‌نجه‌کانی مه‌سیح که سه‌رابێ ئه‌گری تینویه‌تیت بشکێنێ « باڵنده کانی ده‌م با » و رووخانی ئوسـتوره‌ی نووسه‌ر یادگه‌ی فه‌رامۆشی و ئالزایمێری گێڕانه‌وه
ڕۆژ ژمێر
« December 2008 »
| Mon | Tue | Wed | Thu | Fri | Sat | Sun | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
| 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
| 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
| 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
| 29 | 30 | 31 | |
|